سوریا داوا له‌و چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات كه تائێستا حه‌له‌ب ماونه‌ته‌وه ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن
سوپای سوریا داوا له‌و چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات كه تائێستا له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ماونه‌ته‌وه، به‌خێرایی ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی سوپا كۆنتڕۆڵی بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند: هێزه‌كانی سوریا له شاری حه‌له‌ب له‌ڕێگه‌ی بڵندگۆوه ڕایانگه‌یاندووه كه به نیازن هێرشبكه‌نه سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شاری حه‌له‌ب. هه‌ربۆیه داوایان له چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنكردووه كه به‌خێرایی ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها سوپای سوریا له‌لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك چوونه ده‌ره‌وه‌ی خێرای چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب به پێویست زانی به‌رله‌وه‌ی سوپا كۆنتڕۆڵی بكاته‌وه.
له ڕاپۆرتێكیشیدا ڕێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه: له‌سه‌ره‌تای وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی ڕێمی سوریا به‌پێی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست، 25 هه‌زار دانیشتووی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب گواستراونه‌ته‌وه. به وته‌ی ستیفان دیمستۆرا نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریاش تا ئێستا 40 هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی و 10 هه‌زار چه‌كدار چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه.
كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری حه‌له‌ب به گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی به‌شار ئه‌سه‌د به‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆندا له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا داده‌نرێت، به‌وپێیه‌ی شاری حه‌له‌ب له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه گه‌وره‌ترین شاری سوریایه.
٢١ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٧:٢٦
News ID: 799839
سوپای سوریا داوا له‌و چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات كه تائێستا له‌به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ماونه‌ته‌وه، به‌خێرایی ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی سوپا كۆنتڕۆڵی بكاته‌وه.